به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كوڕانی ئازادیخوازی كه‌ره‌ج به بڵاوكردنی تراكت و نووسینی دروشم له سه‌ر دیواره‌كانی ئه‌و شاره، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سزای سێداره نیشان داوه و خوازیاری ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، شه‌قام و كوڵانه‌كانی گوڵشه‌هر تاكوو فه‌ردیسی كه‌ره‌ج پڕ بووه له دروشم و ئازادیخوازان داوای ڕاگرتنی سزای سێداره و ئازادی به شه‌رت و مه‌رجی به‌ندكراوانی سیاسی ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆمه‌ڵێك له شۆڕشگێڕان تراكتیان به دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی“، “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی“، “ژیان مافی هه‌موووانه، ئێعدام مه‌كه“، “به‌ندكراوی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت” و “مه‌رگ و نه‌مان بۆ ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر و گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی” له نێو شه‌قامه‌كانی كه‌رج دا بڵاو كردووه‌ته‌وه و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی به‌رینی خه‌ڵكی ئێران به‌رانبه‌ر به جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم بوون.