31
به‌پێی هه‌و‌اڵی گه‌یشتوو، ئازادیخوازانی شاره‌كانی كوردستان و ئێران به نووسینی دروشمی دژه حكوومه‌ت پشتیوانی خۆیان له “تووماج ساڵحی” ڕاگه‌یاندووه.
به‌پێی ئه‌و وینه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕ له شاره‌كانی دیوانده‌ره، سنه، سه‌قز، مهاباد، بۆكان، كرماشان، ئیلام، ورمێ، مه‌شهه‌د، تاران و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دیواری شاره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاندووه و هه‌ڕه‌شه‌یان له كۆماری ئیسلامی و ده‌زگای قه‌زایی كردووه كه ئه‌گه‌ر حوكمی ئێعدامی تووماج هه‌ڵ نه‌وه‌شێته‌وه ئه‌وه به‌هێزتر له هه‌میشه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر شه‌قام.