به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی مه‌شهه‌د هاوكات له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئابووری، دیواری شاره‌كه‌یان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاندووه.
چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی دۆلار، گرانی و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ژیانی بۆ چینی هه‌ژار و كرێكاری كۆمه‌ڵگا سه‌خت كردووه. كارمه‌ندان، كرێكاران، خانه‌نشینكراوان، په‌ره‌ستاران و خوێندكاران هه‌موو له ژێر گوشار دان و به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی كه‌مترین بایه‌خێك به ژیان و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك ناده‌ن. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی مه‌شهه‌د، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵی تازه ئاماده‌كاری بۆ خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و شاره هیچیان بۆ له‌ده‌ست دان نییه و ئاماده‌ن له پیناو گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری دا گیان به‌خت كه‌ن.