6
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی تاران دژ به ئێعدامی به‌ندكراوان چالاكییان ئه‌نجام دا و دیواری شاره‌كه‌یان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند.
كچان و كوڕانی ئازادیخواز دیواره‌كانیان به دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر“، “ژن،ژیان،ئازادی“، “شۆڕشی درێژه‌ی هه‌یه“، “نا بۆ ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی، مێهدی حه‌سه‌نی، موجاهد كوركور و…هه‌تد” نه‌خشاندووه و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر له شه‌پۆلی ئێعدامه‌كان بوون.