29
ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، ئازادیخوازان له شاره‌كانی پیرانشار و ڕه‌شت دیواری شاره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت ڕازانده‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕی ڕه‌شت بۆ پشتیوانی له دایكانی دادخواز، گرافیتی دایه شه‌ریفه، دایكی هه‌میشه زیندوو “ڕامین حسێن په‌ناهی”یان له‌سه‌ر دیواره‌كان كێشاوه و به نووسینی دروشم، خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدام بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كچانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له پیرانشار له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلسی ڕژیم، دیواری ئه‌و شاره‌یان به دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ به‌سیجی و سپاهی”، “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” و “ده‌نگدان خه‌یانه‌ته” ڕازانده‌وه.