22
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، ئازادیخوازان و شۆڕشگێڕانی شاری قوروه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵی تازه‌ی هه‌تاوی، دیواری ئه‌و شاره‌یان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاندووه.
كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی قوروه دیواری شاره‌كه‌یان به دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی”، “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”، “مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی” و “ده‌گه‌رێنه‌وه سه‌ر شه‌قام” نه‌خشاندووه. ئازادیخوازانی قوروه داوا له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و ئێران ده‌كه‌ن له ڕۆژانی نه‌ورۆز دا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر شه‌قام و درێژه به شۆڕشی ژینا بده‌ن.