30
ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌مه، لاوانی شۆڕشگێڕی كه‌ره‌ج دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی چالاكییان ئه‌نجام دا و له نێو شه‌قامه‌كانی شاردا تراكتیان بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی كه‌ره‌ج دیواری شاره‌كانیان به دروشمی ” نا بۆ ئێعدام” نه‌خشاندووه و له تراكته‌كانیان دا به نووسینی ناوی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی سیاسی خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوون.