39
ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕ له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی ٥٧ی هه‌تاوی، دیواری شاره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌له‌ب له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران دروشمه‌كانی “ده‌نگی ئێمه ته‌نیا ڕووخانی كۆماری ئیسلامییه”، “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”، “مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی”، “ژن،ژیان،ئازادی”، “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”، “مه‌رگ بۆ سپای و به‌سیجی” و “جێژنی كۆتایی ده‌سه‌ڵاتتان نزیكه”یان له‌سه‌ر دیواره‌كاندا نووسیوه.