16
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی چالاكیان ئه‌نجام داوه و دیواری شاره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاندووه.
له سه‌روبه‌ندی ٢٥ نوڤامبه‌ر، ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ توندووتیژی دژ به ژنان، كچانی شۆڕشگێڕی ئێرانی سه‌دان تراكتیان له نێو كۆڵان و شاره جۆراروجۆره‌كانی ئێران بڵاو كردووه‌ته‌وه. ئازادیخوازان هه‌روه‌ها به نووسینی دروشم له سه‌ر دیواره‌كان، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سزای سێداره نیشان دا و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی شه‌ش تۆمه‌تباری په‌روه‌نده‌ی ئێكباتان، وریشه مورادی و په‌خشان عه‌زیزی بوون.