20
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كچان و كوڕانی شۆڕشكێڕی شاری مه‌ریوان له سه‌روبه‌ندی ساڵڕۆژی ده‌ستپێكی شۆڕشی ژینا دیواره‌كانی ئه‌و شاره‌یان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی مه‌ریوان هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی ده‌ستپێكی شۆڕشی ژینا دیواره‌كانی ئه‌و شاره‌یان به دورشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی”، “ژن،ژیان،ئازادی” و شۆڕش درێژه‌ی هه‌یه نه‌خشاندووه. به‌شداربوونی ئه‌و چالاكییه وێڕای ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووان په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا ڕێگایان درێژه پێ بده‌ن.