9
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لمه‌علوومه‌ی عێراق، ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا دوو گرووپی میلیشیایی توركمان و سۆنه مه‌زهه‌بی له شاری كه‌ركووك و پارێزگای نه‌ینه‌وا ساز كردووه.
به وته‌ی چالاكانی سیاسی عێراق، مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌تی توركیا له درووستكردنی ئه‌و دوو گرووپه میلیشیاییه، زاڵ بوون به سه‌ر شاره‌كانی كه‌ركووك و مووسڵ له كاتی پێویست و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسڕائیله. ڕۆژی ڕابردووش دانووستانه‌كانی توركیا و ئیسڕائیل له وڵاتی ئازه‌ربایجان له سه‌ر باروودۆخی سووریا بێ ئاكام مایه‌وه. له به‌رانبه‌ر دا ده‌زگای قه‌زایی ده‌وڵه‌تی توركیا، شه‌ش شارومه‌ندی به تۆمه‌تی سیخووڕی بۆ ئیسڕائیل به ١٠٠ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرد.