5
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی به‌ندكرانی سێ شارۆمه‌ندی كورد به ناوه‌كانی “فه‌ریاد حاجی زاده“، “ئه‌ژده‌ر دودكانلو میلان” و “زابت وه‌لیله‌وی قزلباش“، بۆ مانگێكی دیكه درێژ كرایه‌وه.
ئه‌م سێ شارومه‌نده‌ی خه‌ڵكی سه‌ڵماس ده‌ستپێكی مانگی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره كران. پاشان بۆ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ لێپرسینه‌وه له ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی سه‌لماس كران. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و به‌ندكراوانه له ماوه‌ی لێپرسینه‌وه‌دا له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كرابوون.