2
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ماوه‌ی به‌ندكرانی شارومه‌ندێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی جوانڕۆ به ناوی ناسێح مورادی پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كرماشانه‌وه درێژه كراوه‌ته‌وه.
ڕۆژی پێنجی جۆزه‌ردانی ١٤٠٤، ناسێح مورادی له مه‌یدانی نه‌وتی كرماشان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ماوه‌ی به‌ندكرانی ئه‌و شارومه‌نده به ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژی دیكه درێژ كراوه‌ته‌وه به‌ڵام هێشتا هۆكاری به‌ندكران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی ڕوون نه‌كراوه.