درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌ندكرانی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ماوه‌ی به‌ندكرانی دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی سه‌قز، له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه درێژ كراوه‌ته‌وه‌‌.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌حامد نه‌باتی و مسته‌فا مسریڕێكه‌وتی ٨ی مانگی ڕابردوو له‌ لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌و دوو شارومه‌نده‌ بۆ گرتووخانه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان له‌ شاری سنه‌ ڕاگوێزراون و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و دۆخی ته‌ندروستیان، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌ردسه‌تدا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net