12
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ماوه‌ی به‌ندكرانی جه‌لیل محه‌ممه‌دی، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه بۆ ماوه‌ی ده ڕۆژی تر درێژ كراوه‌ته‌وه.
ڕۆژی ٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، جه‌لیل محه‌ممه‌دی به بیانووی به‌شداری له مانگرتنی گشتی بازاڕیان دژ به سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو سه‌ره‌تای مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵیش بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كرابوو. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و چالاكه كرێكارییه ناجێگیره و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی ته‌ندرووستی ناوبراون.