وێڕای تێپەڕبوونی دوو حه‌فته به سه‌ر کاتی دەستبەسەرکرانی فەرزانە ڕەشیدی، تەمەن ٢٦ ساڵ و خوێندکاری زانکۆی پەیام نووری بانە و هاوژینەکەی به ناوی، سامان کەریمی تەمەن ٣٣ ساڵ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاته‌وه، زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
بە وتەی سەرچاوەكانی هه‌واڵ، سامان کەریمی پاش ڕفاندن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم تا به ئه‌مڕۆ هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا نەبووە و فەرزانە ڕەشیدی تەنیا په‌یوه‌ندییه‌كی تهلهفوونی کورتماوەی لەگەڵ كه‌س و كاری دا هه‌بووە. ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ئه‌مساڵ، لەلایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به توندووتیژی دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی شارامفه‌ری سنه ڕاگویزران. شایانی باسه كه سامان كه‌ریمی پێشتر له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنه به تۆمه‌تی “به‌غی له ڕێگه‌ی ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ئێعدام و ١١ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو، به‌ڵام سزای سێداره‌ی له دیوانی باڵای وڵات هه‌ڵوه‌شێندرا.