9
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، موعه‌لیمان و كارمه‌ندانی حكوومی هه‌رێمی كوردستان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به مانگرتن دا و نه‌چوونه سه‌ر كاره‌كانیان.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه سه‌دان موعه‌لیم و كارمه‌ندی حكوومی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی نه‌دانی مووچه‌ی دوو مانگ ده‌وامیان بایكۆت كردووه. ڕۆژی ڕابردوو، به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنیان دا مووچه‌ی یه‌ك مانگیان په‌رداخت بكه‌ن، به‌ڵام ناڕازیان ڕایانگه‌یاند: تا هه‌موو داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.