31
له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو خوێندكاری زانكۆی تاران و عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی به ناوه‌كانی شه‌یدا ئاغاحه‌میدی و سه‌حرا ڕه‌زایی، له‌لایه‌ن داموده‌زگا سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه له خوێندن دوور خراونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران، شه‌یدا ئاغاحه‌میدی له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیباتیه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی تۆڕدانی حیجابی ئیجباری و تێكدانی ئاسایشی زانكۆ بۆ ماوه‌ی دوو ترم له خوێندن دوور خراوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه حوكمی ده‌ركرانی هه‌میشه‌یی خوێندكارێكی ئه‌فغانستانی له زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی به ناوی سه‌حرا ڕه‌زایی”، به تۆمه‌تی به‌شداری له بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی، له‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه پێشتڕاست كراوه‌ته‌وه.