سارا گه‌وهه‌ری خوێندكاری خه‌ڵكی ئه‌فغانستان و دانیشتووی تاران بۆ زیندانی تایباد گوازراوه‌ته‌وه و دادگای ئینقلابی تاران، سزای زیندانی مه‌سعوود وه‌زیفه بۆجاربۆنه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
سارا گه‌وهه‌ری خوێندكاری بواری كۆمه‌ڵناسی زانكۆی تاران بووه و ڕۆژی ١٥ی گه‌لاوێژ به مه‌به‌ستی ڕووماڵكردنی ڕاپۆرتی ده‌ركردنی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی، سه‌ردانی سنووری تایبادی كردبوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له مه‌شهه‌د كرابوو. ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و به‌ندكراوه بۆ زیندانی تایباد گوازراوه‌ته‌وه و هه‌واڵه‌كه له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دادگای ئینقلابی تاران، سزای چوار ساڵ زیندان، ٧٠ زه‌ربه شه‌لاق و په‌رداختی ٥٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌سعوود وه‌زیفه بۆجاربۆنه‌ی به تۆمه‌ته‌كانی “تێكدانی ئاسایشی گشتی“، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.