12
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی ڕه‌زبه‌ر، هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی مێسرهج له پارێزگای سێرت و چوار ژنه چالاكوانی دیكه‌ی ئه‌ندامی حیزبی دیمۆكراسی و به‌رابه‌ری گه‌لان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی مێزۆپۆتامیا، سه‌عیدیه ئاكتین هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی مێسرهج و چوار ژنه چالاكوانی دیكه به ناوه‌كانی “ساڵحه سه‌ك” هاوسه‌رۆكی ده‌م پارتی له مێسرهج، “سۆڵتان یۆرۆڵمهز” له به‌رپرسانی “د.ب.پ” و “مه‌هپاره یه‌شیلتاش” و “گۆڵبهرهار ئیودیل” له ئه‌ندامانی شۆرای شاری مێسرهج، به‌یانی چوارشه‌ممه له هێرشی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.