درێژه‌ی سه‌ركوتی ژنان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا،نه‌یێره‌ بێهنوودچالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی تاران بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزراوه‌ وكه‌وسه‌ر دێهبانزاده‌خۆشكی  مه‌یسه‌م دێهبانزاده‌، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی قزلحه‌سار، ماوه‌ی سه‌د ڕۆژه‌ چاره‌نووسی نادیاره‌.

نه‌یێره‌ بێهنوود كۆتاییه‌كانی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ئیجماع و ته‌بانی له‌ ڕێگه‌ی ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیموته‌بلیغ دژی نیزامتۆمه‌تبار كرا. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣٠ی ڕه‌زبه‌ر، ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ پاش لێپرسینه‌وه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌كه‌وسه‌ر دێهبانزاده‌خۆشكی مه‌یسه‌م دێهبانزاده‌، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج، ماوه‌ی ٣٠ ڕۆژه‌ له‌ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شیراز زیندانی كراوه‌ و چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net