به پێی ڕاپۆرتی چالاكانی مه‌ده‌نی، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاره جۆراوجۆركانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستیان داوه‌ته داخستنی په‌یج و ئه‌كاونتی فه‌رمی هه‌ندێك هونه‌رمه‌ند و بلاگێر و ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وته ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕینی ژنانی كۆمه‌ڵگای به‌دوای خۆی دا هێناوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هه‌ندێك ژنی گۆرانیبێژ و ژه‌نیاری مۆسیقا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دا چالاكن، په‌یجه‌كانیان له ئینستاگرام داخراوه و ئه‌و ئارایشگایانه‌ی له ڕێگه‌ی مۆدێله‌وه ته‌بلیغ بۆ جل و به‌رگی بووك و كه‌سابه‌تیان ده‌كه‌ن خراونه‌ته ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ژنانی بێ حیجاب بڵاو نه‌كه‌نه‌وه. گوشاره‌كانی حكوومه‌ت له حاڵێكدایه كه به‌شێكی زۆر له ژنانی كۆمه‌ڵگا له ڕێگه‌ی هونه‌ر و ئارایشگه‌رییه‌وه بژێوی ژیانیان دابین ده‌كه‌ن، به‌ڵام ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی نایه‌وێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ژن له كۆمه‌ڵگا دا ده‌ركه‌وێت.