3
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری سنه گه‌مارۆی سه‌ر ئه‌و شاره‌یان پاش ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست لانه‌بردووه و هێشتا كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به سه‌ر ئه‌و شاره‌دا زاڵه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی به‌سیج و سپای پاسداران بازگه‌ی پشكنینیان له نێو شاری سنه دا داناوه و وێڕای پشكنینی ئۆتومبێلی هاووڵاتیان، مۆبایله‌كانیان بازڕه‌سی ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ئیداره‌ی ئیتلاعات له ڕێگه‌ی كورته نامه‌وه هه‌ڕه‌شه له چالاكانی كرێكاری، مه‌ده‌نی و سنفی كردووه و بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی شۆڕشی ژینای خستووه‌ته ژێر گوشار و چاودێری.