شه‌وی شه‌ممه و به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٢٤ و ٢٥ی جۆزه‌ردان، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل ده‌یان ئامانجیان له ٨ پارێزگای ئێران بۆردوومان كرد و له وڵامدا كۆماری ئیسلامی به سه‌دان مووشه‌ك و په‌هباد هێرشی كرده سه‌ر چه‌ند شاری ئیسڕائیل و چه‌ندین كه‌س كوژرا و بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، وزه‌خانه‌ی ماهیده‌شت، پادگانی ئیمام حه‌سه‌ن و بنكه‌ی مووشه‌كی كرماشان به چڕی بۆردوومان كراوه. هه‌روه‌ها بنكه نیزامیه‌كانی ڕژیم له كه‌نگاوه‌ر، جوانڕۆ، پاوه، داڵاهوو و ئه‌سه‌دئاباد كراوه‌ته ئامانج. له شاری ته‌ورێز بنكه مووشه‌كییه‌كانی سپای پاسداران خاپۆر كراوه و له شیراز كارخانه‌ی ئه‌له‌كترۆنیكی سائیران بۆردوومان كراوه. هاوكات له به‌نده‌رعه‌باس، فازی ١٤ی پترۆشیمی عه‌سه‌لوویه و دوورگه‌ی خارك به په‌هباد كراوه‌ته ئامانج و ئاگره‌كه‌ی هێشتا نه‌كۆژاوه‌ته‌وه. له سمنان، شه‌هریار، كه‌ره‌ج و شاری ڕه‌ی چه‌ند سیسته‌می به‌رگری سپای پاسداران بۆردوومان كراوه و كارخانه‌ی كاله، ده‌رمانسازی به‌ره‌كه‌ت و بینای وه‌زاره‌تی به‌رگری له تاران به ئامانج گیراوه. له شاری تاران چه‌ندین ناوچه له‌وانه كۆگای نه‌وت و به‌نزینی شه‌هران كراوه‌ته ئامانج و هێزه‌كانی ڕژیم هۆشداری چۆڵكردنی خانووه‌كانی دورووبه‌ری ئه‌و پاڵاوگه‌یان ده‌ركردووه.