ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕ، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل هێرشیان كرده سه‌ر چه‌كدارانی ئه‌حمه‌د شه‌رع له سۆوه‌یدا و هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا ناچار به پاشه‌كشه بوون.
شه‌وی سێشه‌ممه هێزه‌كانی ئه‌حمه‌د شه‌رع شاری سۆوه‌یدایان گه‌مارۆ دا و به مووشه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر دانیشتووانی شاره‌كه، به‌ڵام فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌حمه‌د شه‌رعیان به چڕی بۆردوومان كرد و نتانیاهوو ڕایگه‌یاند كه ڕێگه ناده‌ن حكوومه‌تی نوێی سووریا درۆزه‌كان كۆمه‌ڵكوژ بكات. به وته‌ی میدیای درۆزه‌كان، چه‌كدرانی ئیسلامگه‌رای ئه‌حمه‌د شه‌رع له نێو شاری سۆوه‌یدا كۆمه‌ڵكوژیان ئه‌نجام داوه و چه‌ندین كادری ده‌رمان و ژن و منداڵیان گوله‌باران كردووه و چه‌ند كچ و ژنی گه‌نجیان ڕفاندووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل بنكه‌كانی حیزبۆڵڵایان له بیقاعی لوبنان كرده ئامانج و به‌وهۆیه‌وه ٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه ٧ كه‌سیان شارومه‌ندانی سووری بوون.