102
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌مه، ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی وڵاتی سوید له درێژه‌ی كارزاری نا بۆ ئێعدام چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئێرانیانی ئازادیخواز، لایه‌نگرانی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان له شاره‌كانی یۆتۆبۆری و گۆتنبێرگ به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ئێعدام كراوان و ئه‌و زیندانیانه‌ی مه‌ترسی به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی حوكمه‌كه‌یان له‌سه‌ر، خوازیاری ڕاگرتنی سزای سێداره له ئێران و ئازادی ته‌واوی به‌ندكراوانی سیاسی بوون. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه هه‌روه‌ها به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری گۆڕانكاری له سیاسیه‌تی مۆماشاتی وڵاتانی ڕۆژئاوایی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی و سزادانی به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی ڕژیم بوون.