10
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی ئه‌ركان سالس، شاغڵ له سه‌كۆ نه‌وتیه‌كانی جنووبی ئێران، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ئه‌ركان سالس به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، وه‌لانانی جیاوازی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار– ١٤ ڕۆژ پشوودان، له‌سه‌ركار لابردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه، په‌رداختی ئیزافه‌كاری، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.