8
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاغڵ له شاره‌داری سنه بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به نه‌دانی داخوازی له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌ڕێوه‌به‌رانی شاره‌داری سنه ماوه‌ی پێنج مانگه حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌ی پێرسۆنێلی ئه‌و ناوه‌نده‌یان په‌رداخت نه‌كردووه و به‌وهۆیه‌وه، كرێكاران له دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین و له خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی بێبه‌ش كراون.