3
شه‌وی پێنجشه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندان، شۆفێرانی بارهه‌ڵگر بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له سنووری په‌روێزخان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
شۆفێرانی بارهه‌ڵگر و كامیۆن‌داران ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه كه دژ به گرانی نرخی سووته‌مه‌نی له سنووری په‌روێزخانی سه‌ر به شارستانی قه‌سری شیرین مانیان گرتووه، به‌ڵام هیچ ناوه‌ندێكی په‌یوه‌ندیدار نه‌چووه به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه. شۆفێرانی ناڕازی هه‌روه‌ها خوازیاری زیادكردنی نرخی كرێ بار، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و دابینكردنی پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل و لاستیك به نرخی گونجاو بوون.