7
ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندان، خه‌ڵكی شاره‌كانی حه‌سه‌كه، ته‌لته‌مه‌ر، ده‌رباسیه و ته‌ل به‌راك خۆیان گه‌یانده به‌ندئاوی تشرین و دژ به ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا مانیان گرت.
ماوه‌ی یه‌ك مانگه ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته هه‌وڵی داگیركردنی به‌ندئاوای تشرین و پردی قه‌ره‌قۆزاق ئه‌ده‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه و له‌گه‌ڵ به‌رخۆدانی بێ وێنه‌ی شه‌رڤانان و خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ڕۆژئاوای كوردستان به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه. له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌یان شارومه‌ندی مه‌ده‌نی له هێرشه‌كانی توركیا گیانیان له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان پشتی شه‌رڤانانیان به‌ر نه‌داوه و هه‌موو ڕۆژێك بۆ پشتیوانی كردنیان له‌سه‌ر به‌ندئاوی تشرین خۆپێشاندان ده‌كه‌ن.