18
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خوێندكارانی زانكۆی خواجه نه‌سیری تاران بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ئاست گیانله‌ده‌ستدانی خوێندكارێكی ئه‌و زانكۆیه كۆبوونه‌وه.
به‌یانی سێشه‌ممه ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، خوێندكارێكی بواری كیمیا له زانكۆی خواجه نه‌سیری تاران به ناوی “ئه‌میرمێهدی چگینی“، له نهۆمی سێهه‌می بینایه‌كی نێوخۆیی كه‌وته خواره‌وه و به‌سه‌ختی بریندار بوو. ئه‌و خوێندكاره به‌هۆی دێرگواستنهوهی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست داوه و ئه‌و ڕووداوه بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران و مانگرتووان ماوه‌ی دوو ڕۆژه كلاسه‌كانی دهرساین داخستووه.