ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردان، كامیونداران له شاره‌كانی كوردستان و ئێران بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان مانیان گرت.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كامیونداران له شاره‌كانی كرماشان، سنه، مه‌ریوان، دیوانده‌ره، شاباد، مه‌ریوان، ده‌ڕه‌شار، ئاودانان، ئیلام، بۆكان، مهاباد، نه‌غه‌ده و زیاتر له ٧٠ شاری دیكه‌ی ئێران په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی كامیۆن‌داران و شۆفێرانی بارهه‌ڵگر بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، كامیونداران دژ به گرانی سووته‌مه‌نی، بیمه و نرخی پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتومبێل خۆپێشاندانیان كردووه و له شاری سنه هێزه‌كانی ڕژیم به گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شۆفێرانی مانگرتوو و له شاری دێولان، دوو شۆفێری بارهه‌ڵگر به ناوه‌كانی زانكۆ ڕۆسته‌می و حامد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.