58
كامیۆندارانی پارێزگای ئیسفه‌هان ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی مانیان گرتووه و هێشتا هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كامیۆن‌داران و خاوه‌ن بارهه‌ڵگره‌كانی ئیسفه‌هان له ئاست كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی سووته‌مه‌نی، گرانی پاره‌چه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل و كه‌می كرێ بار ناڕازین و ده‌ڵێن: تێچووی چالاكییه‌كانیان وڵامده‌ره‌وه‌ی ژیان و مه‌عیشه‌تیان نییه و ده‌وڵه‌ت له جیاتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، پشكی سووته‌مه‌نیانی كه‌م كردووه.