3
رۆژی شه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان، كامیۆن‌داران له شاره‌كانی كوردستان و ئێران بۆ سێهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كامیۆندارانی سنه جاده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره‌یان داخستووه و له ده‌ڕه‌شاری ئیلام و كرماشان شۆفێران ده‌ستیان له كار كێشاوه و مانیان گرتووه. هاوكات له شاره‌كانی ورمێ، ته‌ورێز، مه‌ریوان، قوروه، دیوانده‌ره، مه‌ریوان، كرمان، سیرجان، شیراز، زه‌ره‌ند، ئه‌راك، ئه‌هواز، ئیزه، به‌نده‌رعه‌باس، تاران، مه‌شهه‌د و ٢٣ شاری دیكه كامیۆن‌داران بۆ سێهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان مانیان گرتووه.