39
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی پڕۆژه‌ی ئاوشیرینكه‌ری موكران له چابه‌هار بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی ماوه‌ی شه‌ش مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایایان په‌رداخت نه‌كراوه و خاونكار له پێدانی حه‌قی بیمه‌كانیان خۆ ده‌بوێرێت. كرێكارانی پڕۆژه‌ی ئاوشیرینكه‌ری چابه‌هار ماوه‌ی سێ ڕۆژه ده‌ستیان له كار كێشاوه و به كۆبوونه‌وه له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی شیركه‌ت داوای جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان ده‌كه‌ن.