71
له كۆتاییه‌كانی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه نزیك به ١٢٠٠ كرێكاری شاغڵ له فازی ١٤ی پترۆشیمی كه‌نگان و چه‌ند فازی پترۆشیمی عه‌سه‌لوویه دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی مانیان گرتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكاران خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، وه‌لانانی جیاوازی، وه‌لانانی په‌یمانكار، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیمكاناتی ڕیفاهی، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار و ١٤ ڕۆژ پشوودان بوون.