11
ڕۆژی شه‌مه ٢١ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له مه‌عده‌نی ئاسنی بافق بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ڕۆژی هه‌ینی كرێكارانی ناڕازی له مزگه‌وتی جامێعای شاری بافق ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و ڕۆژی شه‌ممه‌ش، كرێكارانی ئه‌و مه‌عده‌نه دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان كۆبوونه‌ته‌وه. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره له‌سه‌ركار ده‌ركراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.