درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی كوره‌خانه‌كانی سارۆقامیشی بۆكان

به‌ پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی به‌ده‌ست ناوه‌ندی هه‌واڵی کۆمه‌له گه‌یشتووه، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی كوره‌خانه‌كانی سارۆقامیشی بۆكان به‌ هۆی كه‌می داهات،مانیان گرتووه.

مانگرتنی كرێكارانی كوره‌خانه‌كانی سارۆقامیش له‌ ڕێكه‌وتی ١٩ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد و له‌ ئه‌نجامدا پاش ١٦ ڕۆژ به‌شێك له‌ كرێكارانی ئه‌و به‌شه‌ ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ لایه‌ن حكومه‌ت و خاوه‌نكاره‌كانه‌وه‌ به‌رز كرایه‌وه‌، به‌ڵام كرێكارانیقرمزدارهێشتا به‌ هۆی كه‌مبوونی ئه‌و بڕه‌ حه‌قده‌سته‌ كه‌ بۆیان دابین كراوه‌، نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان. جێگای ئاماژه‌یه‌ خاوه‌نكاره‌كان ب مه‌به‌ستی ناچار كردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی كرێكارانی ناڕازی له‌ ڕێگای گوشاری ئابووریه‌وه‌، بایه‌خ به‌ داخوازییه‌كانیان ناده‌ن و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان له‌ ناڕازیان كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net