به‌یانی شه‌ممه ٢٣ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی شاغڵ له سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی ئێران بۆ ٢٤مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
له ماوه‌ی ٢٤ی ڕۆژی ڕابردوودا، ٢٤ هه‌زار كرێكار له ١٢٣ شیركه‌تی نه‌وت و گاز له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له كار كێشاوه و مانیان گرتووه. كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، وه‌لانانی په‌یمانكار، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژی كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، ولانانی جیاوازی و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.