44
ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی پڕۆژه‌یی و په‌یمانی نه‌وت بۆ ٣٠هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له كار كێشا و دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
كرێكارانی پڕۆژه‌یی و په‌یمانی شاغڵ له سه‌نعه‌تی نه‌وتی ئێران خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، وه‌لانانی په‌یمانكار، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، واژۆكردنی گرێبه‌ست به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت بوون.