76
ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی نه‌وت بۆ ٣٢هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی نه‌وت، هه‌ندێك له خاوه‌نكاره‌كان داخوازی ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودانیان قبووڵ كردووه و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی كرێكاره‌كان بۆ سه‌ر كار بوون، به‌ڵام كرێكارانی مانگرتوو ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌وان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٣٥ له سه‌دی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا له كاتی خۆی، هه‌روه‌ها وه‌لانانی پهیمانكارن.