49
ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی نه‌وت وێڕای هه‌ڕه‌شه‌ی ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كان و به‌ڵێنی خاوه‌نكار بۆ جێبه‌جێكردنی به‌شێك له داخوازییه‌كان، بۆ ٣٣ هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام مانیان گرت.
كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی نه‌وت خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، وه‌لانانی په‌یمانكار، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، وه‌لانانی جیاوازی، پێدانی بۆنی كرێكاری و نه‌وت كارت، هه‌روه‌ها گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی بوون.