134
					
					
                    
						                    
                
            
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاغڵ له ته‌واوی به‌شه‌كانی گرووپی مللی فولادی ئه‌هواز بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
كرێكارانی شاغڵ له گرووپی مللی فولادی ئه‌هواز خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی جیاوازی له نێوان كرێكارانی سه‌نعه‌تی فولادی وڵات، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار و به‌شدرای كرێكاران له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی شیركه‌ت بوون.
 
			         
			         
			         
                    