12
ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی ئێران ئۆفۆق له مه‌یدانی نه‌وتی یادئاوه‌رانی خۆڕه‌مشار بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی ئێران ئۆفۆق ماوه‌ی ١٢ ڕۆژه دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان مانیان گرتووه، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه. كرێكارانی له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری په‌رداختی داخوازییه دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، وه‌لانانی جیاوازی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ده‌رمانی و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان بوون.