درێژه‌ی مانگرتنی كرێكاران له‌ كارخانه‌ی چووكای ڕزوانشار

كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی چووكا له‌ ڕزوانشار، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی ڕێبه‌ندان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

ماوه‌ی دوو حه‌فته‌یه‌ كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی چووكا دژ به‌ كه‌می حه‌قده‌ست، نه‌دانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، ناڕوونی چاره‌نووسی كرێكارانی خانه‌نشینكراو و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی شیركه‌ت به‌ داخوازییه‌كانیان مانیان گرتووه‌، به‌ڵام هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌نجی به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان نه‌داوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net