43
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له مه‌عده‌نی خه‌ڵۆزی ته‌زره‌ی دامغان بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌دوای گیانبه‌ختكردنی ٥٣ كرێكار له ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی ته‌به‌س، كرێكارانی شاغڵ له مه‌عده‌نی ته‌زره‌ی دامغان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و داوای دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی كه‌ڕه‌سته‌ی خۆپاراستن، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و وه‌لانانی په‌یمانكار ده‌كه‌ن.