16
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شاغڵ له مه‌عده‌نی چادۆرمه‌لووی یه‌زد بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له به‌شی به‌رهه‌مهێنانی ئاسفاڵتی شیركه‌تی چادۆرمه‌لوو، په‌یوه‌ست به مانگرتنی كرێكارانی مه‌عده‌ن بوون و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا خوازیاری پێدانی داخوازییه‌كانیان بوون. كرێكارانی ناڕازی داوا ده‌كه‌ن حه‌قده‌سته‌كانیان به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان بڕواته سه‌ره‌وه و حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی بدرێت.