درێژه‌ی مانگرتنی كرێكاران له‌ مه‌یدانی نه‌وتی یادئاوه‌رانی خۆڕه‌مشار

كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی ئێران ئۆفۆق له‌ مه‌یدانی نه‌وتی یادئاوه‌رانی خۆڕه‌مشار، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی به‌فرانبار بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

كرێكارانی ناڕازی زیاتر له‌ یه‌ك حه‌فته‌یه‌ ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌  و به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ ناوه‌ندی شیركه‌ت خوازیاری پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌مینه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، گۆڕانی گرێبه‌ست، وه‌لانانی په‌یمانكار، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net