14
كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی پارسیانی لامه‌رد، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌مه، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
كرێكارانی په‌یمانی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.