35
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی به‌ندر ئیمام بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی به‌نده‌ر ئیمام خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی په‌سه‌ندكراوه‌كانی هۆڵدینگی پترۆشیمی، به‌ڕێوه‌چوونی بڕیاری دیوانی دادپه‌روه‌ری ئیداری كه له ڕیكه‌وتی ٢٦ی خه‌رمانانی ١٤٠٢ ده‌رچووه، پێدانی بۆنی كرێكاری و نه‌وت كارت به كرێكارانی په‌یمانكاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست له‌گه‌ڵ كرێكارانی ڕه‌سمی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بوون.